شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات لە ماوەی ١٠ رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان شەپۆلێکی باران بارین و تاوە تەرزە روو لەناوچەکانی هەرێم دەکات.
ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات "ماوەیەکە کاریگەری شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانمان بەگشتی لاوازبوون بەهۆی نەمانی چالاکی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نەهاتنی بارستە هەوای گەرم و شێداری ناوچە کەمەرییەکان کە ئەمەش بەتایبەت بۆ ناوچەکانی دەشتی هەولێر و گەرمیان و کەرکوک کاریگەری زۆربووە و بێبارانی زیاتر لەسەر دەرکەوتووە".
وتیشی "بەگشتی پێشبینیەکان دڵخۆشکەرن بەتایبەت بۆ ئەم ١٠ رۆژەی کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان تا رۆژانی جەژن چاوەروان دەکرێت شەپۆلە شێدارەکان لەدەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق چالاکببنەوە و ئەمەش ئەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆ وحاڵەتە ناجێگیرەکان بۆ تەواوی ناوچەکانمان بەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و هەولێرەو".
بە پێی پێشبینییەکانی ئاراز جەبار لەماوەی ئاماژەپێکراودا ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەهێز ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەهەندێک شوێندا .