وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و باڵیۆزی هۆڵەندا لە عیراق بڵاوکردوەتەوە.
پێنج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، بە پێی ڕاگەیاندراوەکە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت" وە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی دووپاتکردووەتەوە "بەوەی هەرێمی کوردستان رێگە نادات خاکەکەی دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت، لەوانەش کۆماری ئیسلامیی ئێران".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.