داهاتی سلێمانی ١٦ ملیار کەمی کردووە

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ٧ ملیار و ٦٤٣ ملیۆن و ٤١٧ هەزار و ٨٦٧ دینار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە ٨٦%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ١٤%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە داهاتی هەفتەی ڕابردووتر، پێش دەستپێکردنی شەری ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زیاتر لە ٢٣ ملیار دینار بووە.

بە هۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران داهاتی نانەوتی سلێمانیشی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.




AM:10:23:06/03/2026