حزبی پاک: درۆنێکمان لەسەر بازگە سەربازییەکانمان خستەخوارەوە
خەلیل کانی ساسانی بەرپرسێکی حزبی پارتی ئازادی کوردستان(پاک) بە سپی راگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر دە درۆنێک زۆر بە نزمی بەسەر سەربازگەکانماندا لە دێگەڵا لە نێوان کوێە وهەولێرەوە فڕیوە.
ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە سەربازگەکانیان نزیکن بە چەکی سوک تەقەیان لێ کردووە و خستویانەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای جەنگی ئێران. کەمپ و بارەگاانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بۆردوومان کراون و بەهۆی بۆردومانەکان یەک کەس گیانی لەدەستداوە و ٤ پێشمەرگەی تریش بریندارن.
AM:11:42:06/03/2026