بە هۆی ئەو شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگیرساوە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ٥ هەزار و ١١٣ دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدا کە ڕۆژی دووشەممە تا ٥ و ٤١٨ دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٨٣ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٧٥ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ١٢٣ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ٩٦٢ هەزار دینارە.
دوێنێ چوارشەممە نرخەکانی بەمشێوەیە بوو:
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٩٥ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٨٦ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ١٣٣ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ٩٧١ هەزار دینارە.