کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

کەشناسی ڕایگەیاند” بۆ ئەمڕۆ هەینی، ٦ی ئازاری ٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا بێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا هەیە.”

خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتردا دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

بۆ سبەی شەممە، ٧ی ئازار، گۆڕانکاری لە کەشدا ڕوودەدات و ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت. سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری دهۆک نمە باران و بەفر دەست پێدەکات. 

لە کاتەکانی ئێوارەدا، شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.

لە درەنگانی شەوی شەممەدا، کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت و شەپۆلەکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرجەم ناوچە سنوورییەکان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، نزیکەی ١ تا ٢ پلە بەرزبوونەوەی کاتی بەخۆیانەوە ببینن پێش ئەوەی شەپۆلەکە کاریگەری تەواو دابنێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران ١٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی



PM:01:40:06/03/2026