کەشناسێک، بڵاویکردەوە” لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لە دوای نیوەڕۆی سبەی شەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٦ ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە شەودا شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرەتا سنووری پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.”
ئاراس جربار ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ئادار پەرەدەسێنێت بۆ ناوچەکانی تری وەک هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان و بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لەگەڵ هەورەبروسکە چالاک دەبێت و ئەم ناجێگیرییەش لە کەشوهەوادا تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئادار بەردەوامی دەبێت.
لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە بەهۆی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری لە باکووری ئێران کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە بەڵام دەبێتە هۆی چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کە خێراییەکەی لە نێوان ١٥ بۆ ٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا لە ناوچەکانی گەرمیان و هەولێر و دهۆک و کەرکوک ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران بە جێگیری دەمێننەوە و ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت.