کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمجارەیان لە ڕێگای عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران، هۆشداری بە هەرێم دەدات و رایدەگەیەنێت "یان کۆنتڕۆڵی سنورەکان، یان وێرانکردنی ژێرخانەکانت".
لە رێگای میدیاکانی ئێرانەوە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت " سەردەمی دانبەخۆداگرتن کۆتاییهاتوە، هۆشداریدا کە هەر جۆرە جوڵەیەکی گروپە کوردییە دژبەرەکانی ئێران لەناو خاکی هەرێمەوە، ڕوبەڕوی وەڵامێکی وێرانکەر دەبنەوە".
نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران "ئەگەر پێشتر تەنها بنکەی هێزهكانی دژبهری ئێران یان ناوەندە بیانییەکانیان کردبێتە ئامانج، ئەمجارە تەواوی دامەزراوەو ژێرخانە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە ئامانجی موشەکەکانی ئێران".
ئهو بهرپرسه ئێرانییه ئهوهشی ڕونكردهوه، تاران جهختدهكاتهوه ستراتیژییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلی لەناوچەکە تێکشکاندوەو ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.
ئەوە لە کاتێکدا کە میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پاڵپشتی ئەمەریکا بەشداری شەڕی دژی ئێران دەکەن و لە ناو و سنورەکانی نێوان هەرێم و ئێرانەوە هێرش دەکەن، هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان نابن بە لایەنگری هیچ کام لە لایەنەکانی شەڕەکە.