وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی ٨ ی ئادارەوە تا ٢٣ ئادار دەکرێت بە پشووی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندن.
لە راگەیاندنێکدا کە شەوی هەینی ٦ ی ئادار وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە هاتووە " لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت".
هەردوو وەزارەتی ناوبراو وەک تێبینییەکان دەڵێت " لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە.
رۆژی ٢٨ ی شوبات ئەمەریکا و ئیسرائیل دەستیان بەهێرش بۆ سەر ئێران کردو ئێرانیش بە توندی وەڵامی داناوە، لەو ساتەوە خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە بە هۆکاری ئەو شەڕە روونەدانی قوربانی، لە کاتێکدا رۆژانە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و میلشیاکانەوە بۆردومان دەکرێت