دوای چەند کاتژمێرێک لە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کە هۆشداری بەهاولآتیانی ولآتەکەی دا لە هێرش بۆ سەر هۆتێلەکانی هەولێر، هۆتێڵ ئەرجان رۆتانا کرایە ئامانج، هاوکات درۆنێکی تریش لە ئاسمان تەقێنرایەوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاند" هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بە داوەوە نەبووە ".
دوای هێرشەکان گرووپێکی میلیشیای شیعە بە ناوی ( ئەسحاب کەهف ) بەرپرسیارێتی هێڕشی سەر هۆتێلەکەی خستە ئەستۆی خۆی.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دوو رۆژە بەرپرسانی ئێران هەرێم تۆمەتبار دەکەن بە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵات و هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی هەرێم و میلیشیا شیعەکانیش بەردەوامن لە فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
شەوی هەینی ٦ ی ئادار باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەپەلە لە راگەیاندنێکدا هۆشداری دا بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە هەرێم دا کە هەرچی زووترە هۆتێلەکانی هەولێر جێبهێڵن، چونکە بە ئامانج دەگیرێت.
لە راگەیاندنێکدا باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند" ڕەنگە میلیشیا تیرۆریستییەکانی هاوپەیمانی ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی ئەو هۆتێلانە بدەن کە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕووی تێدەکەن".