خۆپیشاندانی سه‌ید سادق تائێستا به‌رده‌وامه‌و ئۆتۆمبێلێکیش سوتێنراوه‌و خۆپیشانده‌ران به‌گوێی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بریار‌و رێکخه‌رانی مه‌راسیمی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌که ناکه‌ن.
په‌یامنێری سپی میدیا له شارۆچکه‌ی سه‌ید سادق رایگه‌یاند که خۆپیشاندانه‌که تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و خۆپیشانده‌ران گوێ له‌که‌س ناگرن‌و ئاماده‌نین خۆپیشاندانه‌که کۆتایی پێببهێنن.
وتیشی "پۆلیس له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی خۆپیشاندانه‌که تێکنه‌چێت به‌ڵام خۆپیشانده‌ران رووبه‌رووی هێزه‌کانی پۆلیس ده‌بنه‌وه".
ئه‌مرۆ ساڵێک به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادقدا تێپه‌ری که گه‌نجێکی ده‌رچووی په‌یمانگا تێیدا بووه قوربانی.
په‌یامنێری سپی میدیا وتیشی " هه‌ریه‌که له چوار ریانی ناوبازاری سه‌ید سادق‌و ده‌روازه‌ی شار (به‌رده‌م شاره‌وانی‌و قائیمقامێت) له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراوه".