ئاسایش هۆشداری دەدات بە راگەیاندنەکان


شەوی ٦ ی ئادار بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هۆشدار دەدات بە راگەیاندنەکان و راگەیاندنکاران و دەڵێت " شوێنی بۆردومانەکان رووماڵ مەکەن، چونکە خەڵک کۆدەبێتەوەو مەترسی دروست دەکات".

 لەراگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش هەولێر دەڵێن" لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن".

هەروەها هاتووە"لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبونەوەی هاوڵاتیان و دروست بونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو".

 لەکۆتایشدا هاتووە "هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت".

ئاسایش ئەو راگەیاندنە لە کاتێکدا بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران بەرامبەر ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە هەرێمی کوردستانیش بۆتە گۆڕەپانی شەرێکی درۆنی و مووشەکی قورس و زۆر جار بەهۆی ئامادەبوونی میدیاکانەوە خەڵک کۆدەبێتەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.




AM:12:41:07/03/2026