درۆنێک لە ئاسمانی سلێمانی لە نزیک بارەگاکانی هێزەکانی ٧٠ یەکێتی خرایە خوارەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر  فەرماندەیی سلێمانی یەکەی ٧٠ و بەرپەرچدرایەوە هاوکت گروپی سەرایای ئەولیاولدەم بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و رایدەگەیەنێت "ئامانجێکی هەستیار"یان لە شارەکە پێکاوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە درۆن هێرشکرایە سەرفەرماندەیی سلێمانی هێزەکانی ٧٠ و بەرپەرچدرایەوە و بە گوێرەی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە.

هاوکات گروپی "سەرایای ئەولیا دەم"، کە سەر بەو گرووپەیە کە خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشە درۆنیەکەی سەر فەرماندەیی لە شاری سلێمانی راگەیاندو دەڵێن لە تۆڵەی خوێنی خامنەیی بووە و دەڵێن" ئامانجی هەستیاریان" پێکاوە.

 





AM:09:54:07/03/2026