بەفر و باران بەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بارانبارین  تا بەرەبەیانی سبەی دووشەم بەردەوام دەبێت و لە ساخە بەرزەکان بەفر دەبارێت'.

 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە  ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین دەبێت بە درێژای کاتەکان ئاسمان هەوری دەبێت پێشبینی باران بارین لە کاتی جیاجیا لە سەرجەمەمی ناوچەکەمان دەبێت . سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە وئیدارە سەربەخۆکان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت .کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان ئەو شاخانەی بەرزیان لە ٢٠٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفر بارینی دەبێت .

هەولێر: ١٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی کرد کە سبەی دوو شەممە  ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت .ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم. 

 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی





AM:11:53:08/03/2026