شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات کە بارانبارین تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوامە و لە سبەینێوە خێرایی با چالاک دەبێت.
ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە " شەپۆلێکی بارانبارین ئێستا لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری هەیە و لە کاتەکانی عەسر بۆ ئێوارە کاریگەریەکانی زیاتر ئەبێت و لەزۆرێکی شوێنەکان بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری بارانی مامناوەند و پچر پچر ئەبێت پاشان لاواز ئەبێت و بە نمە بارانی پچر پچر کاریگەریەکانی تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت و پاشان کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە".
ئەو کەشناسە ئاشکراشی کردوە کە " بۆ سبەی دووشەمە ئاسمانی هەرێم ساماڵێکی روون ئەبێت ، وە لەئەنجامی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بای باکوری رۆژهەڵات چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٤٥کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی چالاکتر ئەبێت و تا رۆژی چوارشەمە ١١ی مانگ کاریگەری ئەو بایە بە چالاکی ئەمێنێتەوە و کەش و هەواش جێگیر ئەبێت".