باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، محەممەد کازم ئال سادق، لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار و کەسانی ئەکادیمی سەبارەت بە دۆخی وڵاتەکەی و پەیوەندیان لەگەڵ عێراق وهەرێمی کوردستان قسەیکردوە.
یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠٢٦، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند " سوپاسی خەڵکی عێراق دەکەم لە پاڵپشتیکردنی ئێران لە جەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەم هەڵوێستە سرووشتی عێراقییەکانە".
ئەو باڵیۆزە ئێرانیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە "هێزە سەربازییەکانیان سنووریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تووند و تۆڵ کردووە"، لە کاتێکدا ئەو سنورە زیاترە لە هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر.
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.