لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما لەشەودا بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە شەودا نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە و ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت". 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان  نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت, لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە. پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.  

ئاشکراشی کرد کە پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ شایانی باسە نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر ١٤  پلەی سیلیزی 
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران -١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٧ پلەی سیلیزی

راشیگەیاند" سبەی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت ، خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند   ( ١٠ – ٢٠ ) کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی تاکو دوای نیوەرۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی بۆ سەروی ٢٥ کم / ک و پلەکانی گەرما / بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (١ – ٢) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٦ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران ٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١١  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٨ پلەی سیلیزی




AM:10:20:09/03/2026