پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بە پێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گەڕەکی سەرچنار تەرمێکی پیاوێک دۆزراوەتەوە و پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر کەس دەیناسێت پەیوەندییان پێوەبکات.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٢٥) تەرمێک دۆزراوەتەوە لەگەرەکی سەرچنار /چەق چەق نزیک ڕێستۆرانتی لاڤۆندا لەرەگەزی نێر کەناوی نەزانراوە لەبەرئەوەی هیچ جۆرە پێناسێکی پێنیە رەنگی پێستی گەنم ڕەنگەو رەنگی قژی سپی و رەشە (ماش و برنجی)یە وەرەنگی چاوی قاوەییەو باڵای مام ناوەندەو لاشەی کەمێک لاوازە (زەعیفە) تەمەنی نزیکەی (٤٥-٥٠) ساڵێک دەبێت وەپانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی نیلی لەبەردایە

هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناوو ناونیشانی هەیە پەیوەندی بکات بەبنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٨٤٣٧٧) یان ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتیمان بەژمارە تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٩٤٠١١)



راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی




PM:01:05:09/03/2026