سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست باسی ڕێبەرە نوێیەکەی ئێران و هێرشی زەمینی کردوە.
دوو شەممە، ٩ ئادار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕیبەری نوێی ئێران،ووتی " نایڵێم چ پلانێکم بۆی هەیە، بەڵام لێی رازی نیم".
لە بارەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە نەداوە و هێشتا زۆر لێیەوە دوورین".
ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی تاران پێی ناوەتە دەیەم ڕۆژەوە. تاوەکو ئێستا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر ئاسمانی و مووشەکی بوون ، ئەو دوو وڵاتەش دەڵێن "توانیویانە توانای هێرشیی ئێران ٪٩٠ کەم بکەنەوە".