بەپێی دوایین پێشبینییەکان، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
سەبارەت بە دۆخی بینین و پلەکانی گەرمای شارەکان، مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کم دەبێت و ئەگەری تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم لە ئارادایە.
بۆ سبەی چوارشەممە گۆڕانکاری لە دۆخی ئاسماندا ڕوودەدات و ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێک کاتیش دەبێتە هەوری تەواو، ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان و بارینی کەمێک بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوە کراوە کە سبەی خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
هەروەها پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان کەمێک زیاتر بەرز دەبنەوە.
بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی
ههولێر ١٦ پلهی سیلیزی
پیرمام ١١ پلهی سیلیزی
سۆران ١٤ پلهی سیلیزی
حاجی ئۆمهران سفر پلهی سیلیزی
سلێمانی ١٤ پلهی سیلیزی
چهمچهماڵ ١٥ پلهی سیلیزی
دهۆك ١٤ پلهی سیلیزی
زاخۆ ١٥ پلهی سیلیزی
ههڵهبجه : ١٥ پلهی سیلیزی
گهرمیان : ١٩ پلهی سیلیزیای