بافڵ تاڵەبانی: هیوادارین ڕێبەری نوێی ئێران ئاشتی بهێنێت بۆ ناوچەکە

‌ئەرشیف

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و پیرۆزبایی لە ڕیبەری نوێی ئێران دەکات.

سێ شەممە، ١٠ ئادار ٢٠٢٦، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند "پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری باڵای نوێ".

سەرۆکی یەکێتی وتوشیەتی کە "هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە".




PM:05:36:10/03/2026