سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کردوە بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری باڵای نوێی ئێران کرد.
سێ شەممە، ١٠ ئادار ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی هەڵبژاردنتانهوه وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گهلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
هەروەها سەرۆکی هەرێم وتویەتی"هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانهیهتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا".