هێزێکی سەربازیی زۆر لە شوێنە گشتییەکانی شاری سنە جێگیر کراون

لە درێژەی شەڕی ئیسراییل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هێزێکی زۆری پاسدار لە شوێنە گشتییەکانی شارەکانی رۆژهەڵات جێگیر دەکرێت.

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کورددستان، ئێران لە رۆژانی رابردوودا هێزێکی زۆری سەر بە سوپای پاسداران و یەکەکانی تایبەتی هێزی ئینتیزامی لە لە چەندین خاڵی ستراتیژیی شاری سنە و لە شوێنە گشتییەکاندا، لەوانە قوتابخانە، هۆڵە وەرزشییەکان و فەرمانگە حکومییەکان جێگیر کردوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی تێدا جێگیر کراون:

ناوەندە وەرزشییەکان: هۆڵی وەرزشیی تەختی (گەڕەکی فەیزاوا)، خانەی ژیمناستیکی شاڵمان و هۆڵی وەرزشیی گەڕەکی بێعسەت.

ناوەندە پەروەردەیی و خزمەتگوزارییەکان:

قوتابخانەی ئیمام سەجاد (نزیک زیندانی ناوەندی)، باڵەخانەکانی مانگی سوور (هیلالی ئەحمەر) و هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە (شەقامی ئەکباتان).

ناوچە کارگێڕی و هەستیارەکان:

باڵەخانەی جیهادی کشتوکاڵ لە سێرای جیهاد و کۆمەڵگەی دادگستری بە تەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داگیر کراون و پڕن لە هێز.




PM:10:42:10/03/2026