عێراق داوا دەکات لە رێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات

حکومەتی عیراق داوا دەکات لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێم نەوتی کەرکوک هەناردە بکرێت.

ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی بڵاوی کردەوە، دوای داخرانی گەرووی هورمز بەغدا داوا دەکات لەرێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک هەناردە بکرێت.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان تائێستا رەزامەند نەبووە نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێمی كوردستاندا بچێت بۆ توركیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەناردەکردنە بۆ قەربوو کردنەوەى راگرتنى نەوتى عێراقە لەرێگەى گەرووى هورمزەوە، هەروەها ئەمریكا و بەغداد لە هەوڵدان هەرێمی كوردستان رازیبكەن، بەڵام هەرێم مەرجی هەیە ئەویش ئەوەیە هەولێر داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر دۆلار و پێدانی سەربەخۆیی زیاتر دەکات لە بازرگانییەکەیدا.




PM:11:31:10/03/2026