بارەگای کۆمەڵە لە زرگوێز بۆردوومان کرا و قوربانی هەیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بارەگای پێشووی حزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرا و قوربانی هەیە.

بەرپرسێکی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران بە (سپی) راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەماوەی سەعاتێکدا بە زیاتر لە ٥ درۆن بارەگای حزبەکەیان بۆردوومان کرا".

بە وتەی ئەو بەرپرسە لە بۆردوومانەکە تا ئێستا ٢ کەس بریندارن و تا ئێستاش بۆردوومانەکە بەردەوامە.

لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٤٥ جار هێرشیان کراوەتە سەر و تا ئێستاش ١٤ لە قوربانییەکان ئەندامی ئەم حزبانە بوون. 




AM:09:42:11/03/2026