کەشناسی هەریم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و مەودای بینین کەم دەبێتەوە و ئەگەری دروستبونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم.
بە گوێرەی پیسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی کەمێک پروشکە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیا و پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (١ - ٢ ) بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ و مەودای بینین / لەنێوان ( ٨ – ١٠) کم دەبێت و لە گەڵ ئەگەری تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی
ئەوشی خستەڕوو کە سبەی پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( ١- ٢) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی