یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٦ لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە یەک کاتدا دەبێت ئەویش ڕۆژی هەینی ٢٠ی ئازارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی، ئەم وڵاتانە ئەگەر هەیە پێکەوە ڕۆژی هەینی بکەنە جەژن، میسر و سعودیە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئوردن، سوریا، لوبنان و فەڵەستین، وڵاتانی باکووری ئەفریقا جەزائیر، مەغریب، تونس، لیبیا وڵاتانی کەنداو (ئیمارات، قەتەر، کوێت، بەحرەین، سوڵتاننشینی عومان).




PM:12:19:11/03/2026