بە پێی پێشبینی
کەشناسی ئەمڕۆ وشکەسەرما و بای باکور کۆتایی پێدێت و لە رۆژی شەممە ئەگەری لێزمە
باران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات.
ئاراز جەبار، شارەزای
کەشناسی ئاشکرایدەکات "لەئەمڕۆوە کاریگەری بەرزەپەستانی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان
ئەکشێتەوە کەماوەی چەند رۆژێکە بووەتە هۆی هاتنی وشکە سەرما و چالاکبوونی بەهێزی
بای باکوری رۆژهەڵات بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و بەگشتی کاریگەریەکانی
ئەکشێتەوە و خێرای باکە کەم و ئاسایی ئەبێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوە بەخۆیەوە
ئەبینێتەوە".
پێشبینی ئەوەش دەکات
"لە سبەی پێنجشەمەوە ١٢/٣/٢٠٢٢٦ کاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای
سوور لەناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت
بۆ نیمچە هەور و لەهەندێ کات و شوێنیشدا ئەگەری هەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت کە
سەرەتا ناجێگیریەکی لاواز دروست ئەبێت".
ئاراز جەبار پێشبینیش
دەکات "تا رۆژی شەمە ١٤/٣/٢٠٢٦ کاریگەریەکانی بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت و تا
گەیشتنی حاڵەتی سەرەکی لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەمە کە دەکاتە ١٥ و ١٦ی مانگ کاریگەریەکانی
ئەو ناجێگیریە پەرەدەسەنێت و هەورە بروسکەی توند و لێزمە باران و تەرزە سەرجەم
ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بەم نزیکانەش زانیاری زیاترم ئەبێت".