وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ بەرگرتن لە گرانبوونی غاز لە رێگای کارتی ئەلکترۆنیەوە دەفرۆشێت.
لەراگەیەندراوێکدا کە رۆژی چوار شەممە ١١ ئازار بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی گرانبوونی غاز و دابەشکردنی بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، لە رێگای کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر باس لەوە دەکات کە لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات.
هاتووشە" پرۆسەکە ٣٠ڕۆژ هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلەکترۆنی ٢ بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی ٨ هەزارو ٥٠٠ دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت".
وەزارەت ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی ٨ هەزارو ٥٠٠ هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی. لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.
ئەوە لە کاتێکدایە نرخی غاز لە ئێستادا لە بازاڕی رەش زۆر گرانەو لە هەندێک شوێن لە سەرو ٢٥ هەزار دینارەوەیە.