لە رۆژهەڵاتی کوردستان فڕۆکەکانی ئەمەریکا هێرشیانکردۆتەوە سەر زیاتر ٢٠ پێگەی ئەمنی و سەربازیی


ئەمڕۆ چوار شەممە ١١ ی ئادار جارێکی تر ئەمەریکاو ئیسرائیل گەڕانەوە سەر بۆردومانکردنی سەختی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ناوچەکانی سەرسنور و بە دەیان بنکەی سوپای پاسداران و یتلاعات و پۆلیس و بەسیج کرانە ئامانج.
   
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمەریکا و ئیسرائیل کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدراون، ناوەندە سەربازی و ئەمنیەکانی لە شارەکانی قوروە، سنە، دیواندەرە، سەقز، بانە و مەریوان کردۆتە ئامانج و، زۆرێک لەو بنکانە لە گوندەکانی ئەو شارانەدان.

ئەو ناوەندانەی لە شاری مەریوان کراونەتە ئامانج:

١ـ بنکەی هەنگی سنووری
٢ـ وێستگەی ڕاداری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە "قەڵای ئیمام"
٣ـ پادگانی سوپا لە گوندی بەردەڕەشە
٤ـ بنکەی سوپا لە گوندی چاوگ
٥ـ بنکەی سوپای حزبوڵڵا لە گوندی "بی کەڕە"
٦ـ بنکەی سوپای پاسداران لە کانی‌دینار
٧ـ بنکەی هەنگی سنووری لە کانی‌دینار
٨ـ بنکەی جێگیر لە سێڕێیانی گوندی نێ
٩ـ بنکەی جێگیر لە تەنیشت قەبرەدەروێش

ئەو ناوەندانەی لە شاری سەقز کراونەتە ئامانج:

١ـ باڵەخانەی کەلانتەریی ١٢
٢ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی "سونەتە"
٣ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی ئادینان
٤ـ بنکەی جێگیر لە گوندی حەسەن‌سەلاران
٥ـ بنکەی جێگیر لە گوندی "کەسەنەزان"

ئەو ناوەندانەی لە شاری بانە کراونەتە ئامانج:

١ـ باڵەخانەی فەرمانداری
٢ـ بارەگای ئەرتەش لە شاری بانە
٣ـ فەرماندەیی هەنگی سنووری
٤ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی "ڕەشەقەڵات"
٥ـ باڵەخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

ئەو ناوەندانەی لە شاری دیواندەرە کراونەتە ئامانج:

١ـ بنکەی بەسیج لە ناو شاردا
٢ـ قەرارگای سوپای پاسداران

ئەو ناوەندانەی لە شاری قوروە کراونەتە ئامانج، بنکەی سوپای پاسداران لە ناو شاری قوروەدا.




PM:04:48:11/03/2026