یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندروێکدا ئاگاداریی کۆمپانیاکانی خۆراک دەکاتەوە "کە لەم کاتەدا بازرگانیی تەنیا لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بکەن".
چوار شەممە، ١١ ئادار ٢٠٢٦، یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و دروستنەبوونی کەمیی بەرهەمی خۆراکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا، هیچ بەرهەمێکی خۆراکی هەناردەی دەرەوەی شارەکانی هەرێم نەکەن، تەنانەت بۆ شارەکانی خوارووی عێراقیش، بۆ ئەوەی بازاڕەکانی ناوخۆ کەمیی خۆراک بەخۆیانەوە نەبینن".
بە پێی راگەیاندراوەکە ئەم داوایەی یەکێتیەکە "لەسەر پێشنیاز و راسپاردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە"، بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.