سیاستمەداری کورد ساڵح موسلیم کۆچی دواییکرد


ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و کەسایەتیی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
 
چوار شەممە، ١١ ئادار ٢٠٢٦، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان  ساڵح موسلیم، بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد و بڕیار وایە سبەینێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ، تەرمەکەی هەولێرەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، لە شاری قامیشلۆ مەراسیمێکی جەماوەریی بۆ ڕێکدەخرێت و لە زێدی خۆی لە کۆبانێ بە خاک دەسپێردرێت.

ساڵح موسلیم لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی شێران ـی سەر بەشاری کۆبانێ لە دایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سوریا تەواوکردوە، دواتر چوەتە تورکیا و توانیویەتی لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی ئەندازیاری کیمیا لە زانکۆی تەکنیکی ئیستەنبوڵ بە دەست بهێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکێک دەبێت لە دامەزرێنەرانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ هاوسەرۆکی ئەو پارتە بوە.

لە ساڵی ٢٠١١وە وەک دیپلۆماتکارێکی دیاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناسرا و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دروستکردنی بەڕێوبەری خۆسەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.







PM:09:48:11/03/2026