هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند” هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات (٢) گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەت.” 

دوای تەواوبوونی ڕێکارە داراییەکان، بڕیاردرا ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و پڕۆسەکە لە ڕۆژانی دواتردا بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان، هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٢ی ٢٠٢٦، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت. 

ئەمە دوای ئەوە دێت کە تەواوی ئامادەکارییە ژمێریارییەکان بۆ گەیشتنی پارەکە بەدەست هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هاتووە.



PM:12:39:12/03/2026