بەدرۆن هێرش کرایە سەر گوندێکی سەیرانگای مێرگەپان

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی، بۆردومانەکە بۆ سەر گوندی گەشتیاری پاشا بووە، بەڵام دەوروبەری گوندە گەشتیارێکەی بە ئامانج کردوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هاوکات، تا ئێستا هۆکاری ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئاشکرانەکراوە.

جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران ٢٨ـی شوبات دەستیپێکرد، لە یەکەم رۆژی شەڕەکەوە هێرشەکان دژی هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە تا ئێستا چەندین جار سلێمانی بە ئامانج گیراوە.



PM:01:23:12/03/2026