بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە، ئاسمان بەرەو هەور دەچێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا بێت و پاشان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، چاوەڕوان دەکرێت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینینیش لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە.
بۆ سبەی هەینی، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو. پێشبینی دەکرێت نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکان ببارێت. بەپێی نەخشەکان، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و کەشوهەوا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.
پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی هەینی کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی