ماڵپەڕی فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بۆ بۆردومانی ئەم ئێوارەیەی کەمپەکەیان بڵاویکردەوە کە " کاتژمێر ٧ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر كهمپی زەوییە سپی و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
پێنج شەممە، ١٢ ئادار ٢٠٢٦، هێرش کرایە سەر کەمپی زەوی سپیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە سنووری قەزای کۆیە کە تایبەتە بە ژن، منداڵ و خەڵکی مەدەنی و بە پێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، کەمپەکانی تایبەت بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێنە ئامانج و بۆردومان دەکرێن.