سکرتێری دەست لە کارکێشاوەی یەکێتی ژنانی کوردستان، لەیلا عەبدوڵا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی لە یەکێتیەکە بڵاوکردەوە و دەڵیت "دەست له كار كیشانەوەی خۆم رادەگەیەنم و هیچ پەیوەندیم بە یەکێتی ژنان و یەکێتی نیشتمانییەوە نییە".
پێنج شەممە، ١٢ ئادار ٢٠٢٦، لەیلا عەبدوڵا، سکرتێری دەست لەکارکێشاوەی یەکێتی ژنانی کوردستان رایگەیاند "من وەک لەیلا عبدوڵا سکرتیری یەکێتی ژنان بە کۆنگرە و بە دەنگی خۆم دەرچووم، .توانیومە باشترین خزمەت بکەم ئە وە کۆمەڵگە و مێژووش ئەو راستیە ئەسەلمێنێت وەلە حزبیشدا به هەمان شیوه کاری زۆرم کردووە".
لەیلا عەبدوڵا سەبارەت بە کارکردنی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکێتی ژناندا وتویەتی "بۆ هیچ ئیمتیاز و پیاهەڵدانێک نه م كردووه وه ئیستاش ده ست له كاركیشانەوەی خۆم رادەگەیەنم، هیچ پەیوەندیم بە یەکێتی ژنان و یەکێتی نیشتمانییەوە نییە".
لەیلا عەبدوڵا لە ٣ حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە زۆرینەی دەنگ لە کۆنفراسی یەکێتی ژنانی کوردستان، دوای کافیە سلێمان توانی ببێتە سکرتێری ڕیکخراوەکە و لە ئێستاشدا لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم، سەرپەرشتیاری گشتی ڕیکخراوەکەیە.