مەڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی لە ٪٥٠ کەمیکردوە


ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتە لە ٧ تا ١٣ ئاداری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردوەتەوە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو لە ٪٥٠.٨ کەمیکردوە.

هەینی، ١٣ ئادار ٢٠٢٦، ماڵپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ئاشکرا کردووە، به‌شێوه‌یه‌ك ٤ ملیار و ٩٢ ملیۆن و ٥٥١ هه‌زار بووه‌ و ٪٧١ ـی داهاته‌كەش‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتری سلێمانی ٨ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار دینار بووە، به‌مجۆرەش بە رێژه‌ی ٪٥٠.٨ داهاتی هەفتەی پێشووتر كه‌میكردووه‌.




PM:02:48:13/03/2026