حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە لە بارەی بۆردومانی ئەمڕۆ بۆسەر پێشمەرگەکانیان لە دۆڵی ئاکۆییان و دەڵێن "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
هەینی، ١٣ ئادار ٢٠٢٦، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "کاتژمێر ١٢:٣٠ ی ئەمڕۆ هەینی، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بە دوو درۆن هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات لە دۆڵی ئاکۆیان، هێرشەکە لە بەرزاییەکانی دۆڵەکەی داوە و هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبووە".
لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦وە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردوە، زیاتر لە ٢٨٠ درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.