بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزێکی ئەمنی و بریندار هەیە

‌شوێنی هێرشەکە

میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردەوە کە "هێرشکراوەتە سەر هێزێکی ئەمنی لە سنوری هەولێر و دوو ئەندامی هێزەکە بریندارن" بە بەێ ئەوەی ناوی هێزە ئەمنیەکە ئاشکرا بکەن.

هەینی، ١٣ ئادار ٢٠٢٦، موقەدەم عەبدوڵڵا حەمەڕەشید، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکە رایگەیاندوە " نزیک کاتژمێر ٢:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بارەگایەکمان بە دوو درۆن و مووشەکێک کرایە ئامانج و بەهۆی هێرشکەوە دوو ئەنداممان برینداربوون، دۆخی تەندروستییان باشە هێرشەکە زیانی ماددیشی هەبووە".

هەر ئەمڕۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "کاتژمێر ١٢:٣٠ ی ئەمڕۆ هەینی، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بە دوو درۆن هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات لە دۆڵی ئاکۆیان، هێرشەکە لە بەرزاییەکانی دۆڵەکەی داوە و هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبووە".

لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦وە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردوە، زیاتر لە ٢٨٠ درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.




PM:04:48:13/03/2026