سازمانی خەبات: دوو پێشمەرگەمان شەهیدبوون و چواری دیش بریندارن

‌وێنەی ئەو دوو پێشمەرگەیەی سازمانی خەبات کە گیانیان لە دەستدا
رۆژی هەینی ١٣ ی ئادار کاتژمێر ٤:٤٠ لە رێگای درۆنەوە هێرشدەکرێتە سەر بارەگایەکی سازمانی خەبات لە بەعشیقە، وتەبێژی سازمانی خەبات بە " سپی " راگەیاند" دوو پێشمەرگەمان شەهید بوون و چواری دیش بریندارن کە برینی یەکێکیان سەختە.

ماردین زاهیدی ئەندامی کۆمیتە ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و وتەبێژی حزبەکە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " ئێران و دەستوپێوەندەکانی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە توانبار کرد کە ئەمرۆ هەینی و رۆژانی رابردوو کراوتە سەر بارەگاکانیان.

وتەبێژی سازمانی خەبات پێناسی " شەهیدەکانی " ئاشکرا کرد کە هەریەک لە فەخرەدین مرادی، ئیقباڵ ساڵح پوورن.

هەر ئەمڕۆ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە "هێرشەکە بە پێنج درۆن و دوو مووشەک کراوە. درۆنەکان لە کەمپەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانیش لە چۆڵەوانییەکان کەوتوون و زیانی گیانی نەبووە"، لە هەمان ڕۆژدا و لە هێرشیكی دیکەدا هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دۆڵی ئاکۆیان لە سنوری هەولێر کرایە ئامانج و بە پێی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە.

لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦وە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردوە، لەو جەنگەدا کە هەرێم بەشێک نییە لەو ناکۆکیانە بە زیاتر لە ٢٨٠ درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج کە هەندێکیان بۆ هێزە ئۆپزسیۆنەکانی رۆژهەلآتی کوردستان و ژمارەیەکی تریشیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە هەرێم و ولآتانی تری ئەوروپی و ژمارەیەکیشیان بۆ سەر فەرماندەییەکانی پێشمەرگەی هەرێمە.






PM:07:31:13/03/2026