زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشوتری ئەمریكا لە عێراق دەڵێت" روونە، وەک لە هێرشەکانیدا دەردەكەوێت، ستراتیژی ئێران بریتییە لە پەکخستنی باری نەوت لە کەنداو و لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە".
لە پۆسێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس زەڵمای خەلیلزاد، دەڵێت" بۆ ئەوەی بەر لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت بگرین کە ئێران دەیەوێت لەوە بەرزکردنەوەی زیاتری نرخەکان و زیادکردنی فشارەکانە لەسەر سەرۆک ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە شە."
خەلیلزاد دەشڵێت "بژاردەمان هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم ستراتیژە. کوردستان و عێراق پێکەوە دەتوانن لە رێگەی تورکیاوە نزیکەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕ بکەن و بەمەش فشارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان کەم بکەنەوە. "
لە درێژەی قسەکانیدا، دەڵێت" ئەمەش پێویستی بە دەستوەردانی خێرای ئەمریکا دەبێت لەگەڵ بەغداد/هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە پەیوەندیدارەکان. ئەم هەنگاوە دەتوانێت جیاوازییەکی راستەقینە دروست بکات و پێویستە بەپەلە لەبەرچاو بگیرێت".
ئەو لێدوانەکی زەڵمای خەلیلزاد لە کاتێکدا دێت کە سیاسەتی ئێران لە ئێستادا کەمکردنەوەی نەوتی جیهانییە تا نرخ بەرزبێتەوەو ببێتە فشار لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا تا شەڕ رابگیرێت.