لێزمەباران و تەرزە دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" لەدوای نیوەڕۆدا بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش تەرزە و لێزمە باران دەبارێت".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، باران بارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە نمە باران دەست پێدەکات پاشان لە دوای نیوەڕۆدا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران ١٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٦ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ  ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی کرد کە سبەی یەک شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێ جار هەورە تریشقە وە ئەگەر هەیە تەزرەشی لە گەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان هاوکات خێرایی با هەندێ جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/ک و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢ – ٣ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ١٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٥ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ  ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٩ پلەی سیلیزی




AM:10:57:14/03/2026