بە وتەی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، پێش جەژن عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی موچەخۆرانی عێراق دەدات و ئەگەری هەیە کە موچەی هەرێمیش خەرج بکرێت.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەگوێرەی زانیارییەکان وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە پێش جەژنی ڕەمەزان، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی عێراق بکرێت. "
وتیشی" بەگوێرەی بڕیارەکە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرجدەکرێت، بەڵام نازانرێت لەم ماوە کەمەدا ئەوە دەکرێت یان نا".