لە دوای چەند رۆژێکی لە دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆربەی مەرزە نێو دەوڵەتی و لاوەکییەکان هەرێم لەگەڵ ئێران داخران، دوای چەند رۆژێک مەرزی باشماخ لەسەرتاسەری هەرێمدا کرایەوە، ئەمڕۆش مەرزی سەیران بەن کە ئەویش هەر لە سنوری پێجوێنە کرایەوە. لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا بڕیاردرا مەرزی حاجی ئەمۆرانی نێو دەوڵەتیش بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بازرگانی له دهروازهی سهیران بهن دهستیپێكردهوه بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن له راگهیهندراوێكدا دەڵێت " دوای ئهوهی دهروازهكهیان له سهرهتای دروستبونی شهڕی ئهمریكاو ئیسرائیل لهگهڵ ئێران، داخرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە جارێکی تر دەروازەی سەیران بەن بەڕوی بارهەڵگرەکاندا کرایەوەو هاتوچۆی بازرگانی دەستی پێکردەوە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بازرگانی له دهروازهی سهیران بهن، هیواخوازە کردنەوەی دەروازەکە ببێتە هۆی نەهێشتنی گرانی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم.
لەلایەکی ترەوە کەمێک لەمەوبەر دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند" دەروازەکەیان سبەی بەڕووی هاتووچۆی بازرگانیی و گەشتیاریدا دەکرێتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئادار، دەروازەکە لە راگەیێندراوێکدا بازرگانان، کۆمپانیاکان، هاوردەکاران، ناردنکاران و هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە، کە دەروازەکەیان لە سبەی یەکشەممەوە کراوە دەبێ.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان تێدایە بۆ کردنەوەی دەروازەکە و لە دیوی ئێرانیشەوە ئامادەکاری کراوە و سبەی بە فەرمی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".
لە ٢٨ ی شوباتەوە کە شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی ئێران هەڵگیرساوە نرخی کاڵاکان بە وشکەو تڕەوە گرانبووە، کردنەوەی مەرزەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەکات.
یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٠ ی ئادار ڕایگەیاند " بەهۆی گرژییە سەربازییەکانەوە و پاش ماوەیەک لە پەککەوتنی جوڵەی بازرگانی، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بەڕووی بازرگاناندا بکرێنەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت".
یەکێتییەکە ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییە سەربازییەکانەوە و پاش ماوەیەک لە پەککەوتنی جوڵەی بازرگانی، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بەڕووی بازرگاناندا بکرێنەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.