پسپۆرێکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات کە سبەی یەک شەممە پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و موسڵ سۆپەرسێل تیایاندا رووبدات.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا کە نیوەڕۆی شەممە ١٤ ی ئادار بڵاویکردەوە دەڵێت " ناوچەکانی سنوری قەزای مەخمور، بەردەرەش، ئاکرێ ، کۆیە، سەنتەری پارێزگای موسڵ و هەولێر و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری سبەی یەکشەمە لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کە کاتی گەشەکردنی هەورە سۆپەرسێلەکانە".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت" ئەو ناوچانەش بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لەنەخشەکان هەیە زۆر زیاتر لەهەموو ناوچەکانی دیکە پێویستە ئاگاداربن زیاتر تیشک دەخرێتەسەری کە باران و تەرزەی زۆر بەهێز ببارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی گەورە لە ئارادایە پشتگوێی مەخەن !'.
" ئەو حاڵەتەی سبەی بەڵێ زۆر بەهێزە و هەموو ئەگەرێکی نەخوازراوی لێچاوەروان دەکرێت ئەمە بارانی زستانە نییە واتا ئەگەر بینیت ئاسمان ساماڵە و ئیتر وابزانی دۆخەکە ئارامە وە لەسەرنەخشەکان ماوەیەکی درێژ بە چەند کاتژمێر باران هەیە، بەڵام ئەمە زۆر کات وانابێت هەموو ئەو برە بارانە لەکەمتر لەکاتژمێرێک ئەبارێت و دۆخەکە ئاسایی ئەبێتەوە واتا سبەی مەرج نییە بارانێک ببارێ بۆ ماوەیەکی درێژ خایان چوونکە حاڵەتی ناجێگیری کەشە و رووداوەکان زۆر خێراترن".
ئاراز جەبار جەخت دەکاتەوە، سبەی کەشوهەوای ناوچەکە زۆر ناجێگیر دەبێت.