زیاتر لە 100 ئەفسەر پۆلیس لە باكوری كوردستان لەسەركار لابران
خۆپیشاندانەکانی باکوری کوردستان
وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند 110 بەرپرسی پۆلیس لە ناوچە كوردنشینەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی تیكهەڵچوونو توندوتیژییەكانی ئەم دواییە لەوناوچەیە لەسەر كارلابران.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، "ئەفكان ئالا"، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: پاش خۆپیشاندانەكان بۆ پشتیوانی لە كۆبانێو شەڕو پێكدادانەكانی ئەم دواییە لەجزیرە لەنێوان حیزبە ئیسلامییەكانو لایەنگرانی پەكەكە، 110 كەس لە بەرپرسانی پۆلیس لە ناوچەی رۆژهەڵاتو باشوری رۆژهەڵاتی توركیا لەسەر كار لابران یان شوێنی كارەكانیان گۆڕانی بەسەردا هاتوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا بە ئاماژە بەوەی كە پاش توندوتیژییەكانی شاری جزیرە، لێكۆڵینەوە لەسەر ناوەندەكانی پۆلیس لە باكوری كوردستان كراوەو وتی: ژمارەیەكی زۆر لە قایمیقامانی ناوچەكە، فەرماندەی جەندرمەو بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگاكانی باكوری كوردستانو سەرۆكی پۆلیسی شارەكان بانگهێشتی ئەنكەرە كراونو پاش لێكۆڵینەوە 110 كەس لەم كەسانە دوورخرانەوە یان لەسەر كار دەكران.
PM:02:24:03/01/2015