وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە سبەی ١٥ـی ئادارەوە راوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت".
شەممە، ١٤ ئادار ٢٠٢٦، فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ماوەی قەدەغەکەدا هەرکەس راوی ماسی بکات، بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێ کە چەند سزایەکن و لەناویاندا دەستگیرکردن و پێبژاردنی بە پارە هەیە"، بڕیارەکە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
ساڵانە لە کاتی زاوزێی ماسیدا، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەدرێت.