سوپای پاسداران و هێزە ئەمنیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی گۆگجەی سەر بە ناوچەی سەرشێوی مەریوان لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە "دەرکراون".
شەممە، ١٤ ئادار ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵێكی کەناڵی ستێرک "دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان و بەتایبەت بە ئامانجگرتنی بارەگای گوندی گۆگجە، سوپای پاسداران هەوڵیاندا مزگەوتی گوندەکە وەک حەشارگە بەکار بهێنن و تێیدا نیشتەجێی بن، بەڵام خەڵکی گوندەکە بە یەکگرتوویی هێزەکانی ڕژێمیان لە گوندەکە وەدەرناوە".
بە پێی هەمان سەرچاوە "سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرانبەر ئەو کاردانەوەیە، بە تەقەکردن ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندەکە بوونەوە، نزیکەی ١٢٠ پاسدار بە ناچاری و دوای کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانیان گوندەکەیان چۆڵکردوە".
هەروەها تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە "گوندەکە هیچ پاسدارێکی لێ نییە".