هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و داوایەکیش ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن.
شەممە ١٤ ئادار ٢٠٢٦، هاوپهیمانیی هێز ه سیاسیهکانی کوردستانی ئێران رایگەیاند "لە سەرەتای شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا سەدان جار بە مووشەک و درۆن هێرشکراوەتە سەر عێراق، هەروەها بنکەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و کەمپە مەدەنییەکانی حزبەکانمان لە هەرێمی کوردستان چەندین جار بەئامانج گیراون".
لە بارەی ژمارەی قوربانییەکانەوە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " لەئەنجامی هێرشەکاندا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی ئۆمید وەیسی و دوو پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی فەخرەدین مورادی و ئیقباڵ ساڵحی شەهید بوون".
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاوپەیمانێتیەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە "هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەو هێرشانەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان".